ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 3 saet
لەكەركوك پیاوێك سەریهەڵداوە دەڵێت من ئیمام مەهدیم
هاوڵاتییەكە بەناوی ( ئەحمەد دەربەدەر ) لە تیكتۆك خۆی بە ئیمام مەهدی دەناسێنێت.
ئەو لەناوڕاستی تەمەندایەو بە دشداشەو كڵاوێكەوە دەرەكەوێت، گۆچانێكی بەدەستەوە گرتووە لەتیكتۆك گرتەی ڤیدیۆیی خۆی بڵاودەكاتەوەو گۆرانی توركی دەخاتە سەر ڤیدیۆكانی.
لەیەكێك لەپۆستەكانی نوسیوێتی: ئیمام مەهدی سەریهەڵدا كە مەبەستی خۆیەتی كە دەركەوتووە.
دەشڵێت: نیگەرانییەكانتان دەخەمە سەر شانم و نەخۆشییەكانتان چارەسەر دەكەم.
سەرچاوەیەك لەئەمنی نیشتمانی كەركوك دەڵێت: ئەو كارەی كراوە نایاساییەو زانیاری لەسەر كۆدەكەینەوە تاوەكو دەستگیربكرێت.
چەند سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەو كەسە لەروی دەرونییەوە تەواو نییە.




