plus4
berî 2 roj
لە چەند رۆژی داهاتوودا هێڵی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا دەکەوێتە کار
ساحب بەزون وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد : بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هێڵی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک - تورکیا لە رێی فیشخاپورەوە بکەوێتە کار ،
وتیشی وەکو سەرەتا رۆژانە ٦٠٠ هەزار بەرمیل پێدا هەناردە دەکرێت ، بەڵام هێڵەکە وەک دیزاینی بۆ کراوە توانای گواستنەوەی دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە .
ئەوەشی خستە روو لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جیهان لە رێی هەرێمی کوردستانەوە رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ هەزار بەرمیلە ، هەوڵکانش چڕکراوەتەوە تا سوود لە هەموو شێوازەکانی گواستنەوەی نەوت وەربگرن .




