مام عەلی
Plus4
berî 4 saet

بكوژەكەی مام عەلی لەزیندان گیانی لەدەستدا

 

شەوی رابردوو لەیەكێك لەگرتوخانە فیدراڵییەكانی بەغدا، بكوژەكەی مام عەلی بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدا.

كوڕەكەی مام عەلی لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك، وەك ئاماژەیەك بۆ مردنی بكوژەكەی باوكی سوپاس و ستایشی خودا دەكات كە نەیهێشتووە خوێنی باوكی بەفیڕۆبچێت.

سوپاسی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك- سەڵاحەدین و بەرپرسانی یەكێتیش دەكات كە لە كۆسپەكەیان و رێڕەوە یاساییەكانی دۆسییەكەدا هاوكاریان بونە.

- تاوانی كوشتنی شۆفێری تاكسییەك ( مام عەلی ):

رۆژی 2ی ئایاری 2025 تەرمی مام عەلی لەنێو خانویەكی نیمچە تەواوكراوی گەڕەكی شۆراوی باكوری كەركوك دۆزرایەوە و دواتر دەركەوت لەپێناو دزین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە تاكسییەكەیدا كوژراوە.

بكوژەكە لەدوای دەستگیركردن و دانیپێدانان بەتاوانەكەیدا، لەكۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.