ئاسۆ مامەند
Plus4
berî 3 saet

پەیامێکی گرنگ لەئاسۆ مامەندەوە بەبۆنەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک

 

ئاسۆ مامەند؛ سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی گرنگ و پێویستی ئاراستەی خەڵکی کەرکوک کرد، بەبۆنەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە.

 

🔸 ناوەرۆکی پەیامەکەی ئاسۆ مامەند:

 

🔸 بەپێویستی دەزانم سوپاسی بەڕێز ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری پێشووی کەرکوک بکەم کە توانی لەماوەی دەستبەکاربوونیدا وەک پارێزگارێکی سەرکەوتوو، خزمەتی دانیشتووانی ئازیزی کەرکوک بکات بێ جیاوازی و بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ نەتەوەو پێکهاتەکاندا بکات.

 

🔸 پارێزگارە کوردەکە توانی پرۆژەی خزمەتگوزاری بگەیەنێتە تەواوی شارو شارۆچکەکان، بەگوندەکانیشەوە.

 

🔸 ڕێبوار تەها؛ توانی سەقامگیریی سیاسی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بپارێزێت.

 

🔸 جێی خۆیەتی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەکانی سەرۆک بافڵ بکەم کە بەهەستکردنیان بەدۆخی تایبەتی کەرکوک و لەبەرچاوگرتنی پاراستنی پێکەوە ژیان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و تيگەیشتنیان بۆ ئەم دۆخە، هاوکارو پاڵپشتییەکی بەهێز بووە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک.

 

🔸 پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنێک کە دوو ساڵ لەمەوبەر لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بەکوردو عەرەب و تورکمانەوە ئەنجامدراوە.

 

🔸 ئامانجی هەموو لایەکیش خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کەرکوک و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە لەم پارێزگایە.

 

🔸 لەم سۆنگەیەوە ئەم مۆدێلە لەدەستاودەستکردنی دەسەڵات، دەکەین بەنەریتێک تا خزمەتی خەڵک و خاکی کەرکوکی پێبکەین. 

 

🔸 پیرۆزبایی لەبەڕێز محەمەد سەمعان؛ پارێزگاری نوێی کەرکوک دەکەم، بەئومێدین وەک پارێزگاری پێشوو، بێ جیاوازی خزمەتی کەرکوک و دانیشتووانەکەی بکات.

 

🔸 هەروەک سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەم کە بەپەرۆشەوە بەشداربوون لەسەرخستنی ئەم پرۆسەیە.