plus4
berî 3 saet
43 هەزار خاوەن بڕوانامەی باڵاو یەکەمەکان دادەمەزرێندرێن
لەئێستادا لەئەنجومەنی عێراق، هەوڵی جێگیرکردنی بڕگەیەکی تایبەت بەدامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان لەچوارچێوەی بوودجەی گشتیی ئەمساڵدا دەدرێت.
لەوبارەیەوە پەرلەمانتار کازم جیزانی؛ ئاشکرایکرد: کاری جددی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان دەستیپێکردووەو ئەو کەسانەش کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە نزیکەی 43 هەزار کەسن.
وتیشی: ئەمەش بۆ دەرچووانی ئاستی زانکۆو پەیمانگەکانەو دامەزراوەکانی حکومەت پابەند دەکات بەدابینکردنی پلەی وەزیفی بۆیان.
جەختیشیکردەوە: پێشنیازەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە بریتین تەرخانکردنی پلەی وەزیفیی زیاتر بۆ خاوەن بڕوانامەکانی (دکتۆراو ماستەر) لەبەرامبەر پلەی دیاریکراو بۆ یەکەمەکان و کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی بۆ دابینکردنی بوودجەی پێویست و کاراکردنی فۆرمی دامەزراندن.




