Plus4
berî 1 saet
قائیمقامی کەرکوک لەکاتی هەڵمەتێکی لابردنی زیادەڕۆیی بریندارکرا
ئەمڕۆ، لەگەڕەکی خەزرای شاری کەرکوک، لەکاتی چاودێریکردنی لابردنی ژمارەیەک زیادەڕۆیی لەگەڕەکەکە، قائیمقامی ناوەندیی کەرکوک بریندارکرا.
لەکاتی چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی ژمارەیەک زیادەڕۆیی لەگەڕەکی خەزرای شاری کەرکوک، هێرشکرایە سەر فەلاح یایچەلی؛ قائیمقامی ناوەندیی کەرکوک و بریندارکرا.
بەپێی زانیارییەکان، برینەکەی فەلاح یایچەلی لەسەریدایە، بەڵام برینێکی سووکە.
پاش گەیاندنیشی بەنەخۆشخانەی کۆماریی شاری کەرکوک، چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدرا.




