نەوتی کەرکوک
Plus4
berî 2 saet

هەناردەی نەوتی عێراق

لەسەرجەم كێڵگەكانی وڵاتەکە دەستپێدەكاتەوە

 

هەناردەی نەوتی عێراق

لەسەرجەم كێڵگەكانی وڵاتەکە دەستپێدەكاتەوە.

 

لەوبارەیەوە ساحب بزون؛ وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بەئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: هەناردەی نەوتی وڵاتەکە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا 

لەسەرجەم كێڵگەكان دەستپێدەكاتەوەو تەواوی كێڵگەكان ئامادەن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت.

 

وتیشی: پەیوەندیمان بەسەرجەم كەشتی و كۆمپانیا گەورەكانەوە كردووە، بەمەبەستی گرێبەست بۆ هەناردەی نەوت، دەرگاش لەبەردەم هەموو كۆمپانیاكان كراوەیە.

 

ڕوونیشیکردەوە: پەلە نەكردن لەپرۆسەی هەناردەی نەوت، سەقامگیری و داهات بۆ دەوڵەت بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەمە جگە لەبەهێزكردنی بەرهەمەکانی ناوخۆیی بەتایبەت غازی شل و وشك بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی بازاڕی ناوخۆیی و بەردەوامیی كاركردنی وێستگەكانی كارەبا.