سوپای عێراق
Plus4
berî 3 saet

خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

 

 

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنە ئاساییەکانی بکاتەوە، یەکێک لەتەوەرە سەرەکییەکانیشی بریتی دەبێت لەگفتوگۆکردن سەباەت بەپرۆژە یاسای سەربازیی زۆرەملێ بۆ گەنجان.

 

سبەی دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تا 23ی نیسان بەردەوامدەبن و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەشت پێشنیازە یاسا دەکرێت.

 

یەکێک لەگرنگترین ئەو یاسایانەی کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، پێشنیازە یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێیە.

 

ئەم پرۆژەیە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانەوە ئامادەکراوەو لە 66 بڕگە پێکهاتووە، ئامانج لێی گەڕاندنەوەی گەنجانە بۆ نێو ڕیزەکانی سوپا بەشێوەیەکی ناچاری.

 

ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە لە ١٥ی ئەم مانگەدا، هەیبەت حەلبوسی؛ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوەزارەتی بەرگری لەگەڵ سوپاسالاری عێراق، خزمەتی سەربازیی زۆرەملێیان بەبژاردەیەکی ستراتیژی ناوبرد بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپاو دروستکردنی بنکەیەکی مرۆیی بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی.