Plus4
berî 2 saet
پڕۆژە یاسای سەربازی زۆرەملێ دەبرێتە پەرلەمان
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، حەلبوسی دوای سەردانیکردنی
بۆ بارەگای وەزارەتی بەرگری و دیدارەی لەگەڵ عەبدول ئەمیر ڕەشید یاروڵا سوپاسالاری عێراق، بڕیاری داوە پرۆژە یاسای سەربازی زۆرەملێ بگرێتە ئەستۆ و پێشکەشی پەرلەمانی بکات ، بەو پێیەی پێویستییەکی ئەمنی و کۆمەڵایەتییەو رۆڵی دەبێت پتەوکردنی دامەزراوەی سەربازی لە عێراق .
دەشڵێت، یاسای زۆرەملێ رۆڵی گرنگی دەبێت لە ئامادەکردنی نەوەیەک کە خاوەنی دیسیپلین و هۆشیاری و بەرپرسیارێتی بێت، هەروەها هۆکارێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و ئاراستەکردنی وزەی گەنجان بەرەو کاری ڕێکخراو و کەمکردنەوەی تێوەگلان لە دیاردە نەرێنییەکان و پێشخستنی رۆحی سەربەخۆیی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی لەنێو خەڵکی عێراقدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ، پرۆژەکە دوای راوێژ لەگەڵ پەرلەمانتاران و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان بووە.




