plus4
berî 2 roj
نوری مالیکی ئامادەیی خۆی بۆ کشانەوە پیشاندا بەڵام بەمەرج
محەمەد هادی شمەری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی خزمەتگوزاری ئاشکرایکرد: نوری مالیکی ئامادەیی پیشانداوە لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.
شمەری؛ وتیشی: مەرجی کشانەوەی مالیکی ئەوەیە هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی و حەیدەر عەبادیش پێکەوە لەگەڵیدا بکشێنەوەو خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید نەکەن.
وتیشی: دەبێت بڕیارەکە بەدەنگی زۆرینەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت.
کەمێک بر لەئێستاش، سەرچاوەیەک بەکەناڵی (الرابعە)ی وت: نوری مالیکی لەکاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پاشەکشە دەکات لەبەرژەوەندیی باسم بەدری.





