الطقس
plus4
berî 4 roj

هۆشداری لەبەهێزترین شەپۆلی باران و تەرزە دەدرێت و زۆرترین بڕی باران دەبارێت

 

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی؛ شارەزای بوواری کەشناسی، هۆشداری لەبەهێزترین شەپۆلی باران و تەرزە دەدات کە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەو کەشناسە دەڵێت: عێراق و هەرێم لەچاوەڕوانی بەهێزترین شەپۆلی بارانبارینی وەرزی بەهاردان و پێویستە ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بکرێت.

​هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی؛ ڕوونیکردەوە: لەئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی باران و تەرزە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەکات.

دەشڵێت: شەپۆلەکە بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

​ڕوونیشیکردەوە: لەماوەی 72 کاتژمێردا بڕێکی زۆری باران دەبارێت و مەترسیی دروستبوونی لافاو لەزۆرێک لەناوچە نزمەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.