Plus4
berî 1 roj
مەترسییەکانی تای خوێنبەربوون ڕوو لەزیادبوونن گیان لەدەستدانیش تۆمارکرا
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا 9 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و 2 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی وتەی ناوەندە پزیشکییەکانی پارێزگاکە،هۆکارە سەرەکییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەو پارێزگایە بریتییە لە: بەردەوامی بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو جەرگەی شارەکان و سەربڕینی ئاژەڵ لەبەردەم دووکانەکان و بێ گوێدانە ڕێنماییە تەندروستییەکان.
بڵاوبوونەوەی خۆڵ و خاشاک کە بووەتە هۆی هاتنی ئاژەڵ بۆ نێو گەڕەکەکانی پارێزگاکەو تێکەڵبوونی ژینگەی گوندو شار لەگەڕەکەکاندا، هۆکاری تری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونن.
عەلی حەموود؛ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەریی زیقار لەوبارەیەوە دەڵێت: جێبەجێکردنی یاسا بەرامبەر دانیشتووانی پارێزگاکە، دووچاری کێشەو ئاستەنگی کۆمەڵایەتیمان دەکاتەوە، ئەمە وێڕای نەبوونی کوشتارگەی مۆدێرن لێرەدا.
هەروەک هۆشداریی زیاتر بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەپارێزگاکەو ناوچەکانی تری عێراقیش دەدرێت.





