Plus4
berî 3 saet
سەرجەم هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی بڕیاری گواستنەوەی پۆلیسە گرێبەستەکانی کەرکوک شکستیانهێنا
دواجار سەرجەم هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی بڕیاری گواستنەوەی پۆلیسە گرێبەستەکانی کەرکوک شکستیانهێنا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بڕیاردرا ژمارەیەکی زۆری پۆلیسی گرێبەستی کەرکوک بگوازرێنەوە سەر شەقامەکان و نێو فەوجەکانی پۆلیسی ئامادەو تەکتیکی، ژمارەیەک لەو پۆلیسانە ناڕەزاییان دەربڕی و هەڕەشەی وازهێنانیان کرد.
سەرچاوەکە دەڵێت: دواجار تەواوی هەوڵەکان بەئاراستەی ڕاگرتنی بڕیارەکە شکستیانهێناو وەزیری ناوخۆ داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکات.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ plus4 کردووە، عەبدولئەمیر شمەری؛ وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە: ناچارین ئەو پۆلیسە گرێبەستانە لەو شوێنانە دابنێین.
وتووشیەتی: تەنانەت بۆ ناوچە سنوورییەکانیش پۆلیسی فیدرالی و ئەو پۆلیسانەمان داناوە، ئەویش بەهۆی زۆربوونی ژمارەی چوونە تەمەن و خانەنشینی لەڕیزەکانی پۆلیس، بۆشاییەکی زۆر دروستبووە، بەناچاری دەبێت بەو پۆلیسە گرێبەستانە شوێنەکانیان پڕبکەینەوە.




