Plus4
berî 3 saet
عەمید شێرزاد مارف بۆ plus4.. لەسەر داوای خۆم گۆڕانکاری لە پۆستی جێگری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کرا
عەمید شێرزاد مارف بە plus4ی راگەیاند دوای 45 ساڵ خزمەت و 23 ساڵ خزمەتی بەردەوام لەنێو شاری کەرکوک، لەسەر داوای خۆم دەستبەرداری ئەو پۆستە بووم و داوام کرد گۆڕانکاری بکرێت.
ئەمڕۆ فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، عەمید عیماد عومەر محەمەد لەجێی عەمید شێرزاد مارف ئەحمەد وەکو جێگری فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک دەستبەکاربوو.




