بەنداوی خاسە
plus4
berî 3 saet

بەنداوەکانی کەرکوک بەربوون لە ئاو و plus4 رێژەی بارانبارین تێیاندا ئاشکرا دەکات

 

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند، ئەمساڵ رێژەیەکی بەرچاو باران بەراورد بە ساڵی رابردوو باریوە، بەشێوەیەک ، بڕی بارانبارین لە بەنداوی شیرین 505 ملیم بووەو لەبەنداوی پەڵکانەش 605 ملیم باران باریوە.

سەبارەت بە بەنداوی خاسەچای، رونیکردەوە بڕی بارانبارین لەو بەنداوە 620 ملیم بووە.

وتیشی بارینی ئەو بڕە زۆرەی باران نیشانەی وەرزێکی باراناوی نایابە لە کەرکوک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بارینی ئەو بڕە بارانە زۆرە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی یەدەگی ئاو و باشترکردنی واقیعی سەرچاوەکانی ئاو، بەتایبەتی کە لە پاڵپشتیکردنی بەنداو و ڕووبارەکان بەزۆری پشت بە ئاوی باران دەبەسترێت.