مطر
plus4
berî 2 saet

ئەمڕۆ لەکەرکوک بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

 

بەپێی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار شارەزایەی كەشناسی لەدوای نیوەرۆی ئەمڕۆوە ئاسمانی ناوچەكان بە زۆری ئەگۆرێت بۆ هەوری تەواو وە ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسكەی توند و تاوە باران و تەرزەی بەخوڕ لە زۆرێكی شوێن و ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و كەركوك و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و سۆران و زاخۆ دەبێت

دەشڵێت ، لەهەندێ شوێنیشدا، بەهۆی بەهێزی بارینی باران و تەرزەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاوی خێرا ئەبێت و لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ و بارینی تەرزە بە قەبارەیەكی گەورە بەدیاری نەكراوی لەهەندێ شوێندا.