مامند
Plus4
berî 3 saet

ئاسۆ مامەند؛ پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەکات

 

ئاسۆ مامەند؛ لێپرسراوی کەرکوک - گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نزار ئامێدی؛ سەرۆک کۆماری نوێی عێراق کرد.

 

🔸 دەقی پەیامەکەی ئاسۆ مامەند:

 

برای بەڕێزم کاک نزار ئامێدی سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری عێراقی فیدراڵ

 

سەرەتا بەپێویستی دەزانم هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی برای بەڕێزمان سەرۆک بافڵ لە پرسی دانان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەرز بنرخێنم، کە توانی لە رێگەی جوڵەو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانییەوە ئەم پرسە گرنگە بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەکەمان یەکلایی بکاتەوە.

 

هەروەها گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕيزتان دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی نوێی کۆماری عێراقی فیدراڵ، دڵنیام کە بەڕێزتان بە پشتیوانی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵەکانمان لەبەغدا سەرکەوتوو دەبن لەبەردەوامیدان لەجێبەجێکردن و ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و و دەستورییەکان، بەو جۆرەی کە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییەکان زامن بکات و خواستەکانی هاووڵاتیانی وڵاتەکەشمان بەدی بهێنێت لەپێشکەوتن و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ تەواوی گەلانی عێراق.

 

هەروەک دەستخۆشی لەو حزب و فراکسیۆنانەی ناو پەرلەمانی عێڕاقیش دەکەم کە متمانەی خۆیان بەکوردێک و هەڤاڵێکی یەکێتیی بەخشی، دڵنیام کە بەڕێز کاک نزار ئامێدی سەرۆکی هەڵبژێردراوی عێڕاق بەهەمان ڕێبازو بیرکردنەوەکانی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان دەبێتەوەو چارەسەری کێشەکان دەکات.

 

ئاسۆ مامەند