Plus4
berî 1 saet
مێرمنداڵێک لەگوندی تەرجل خنکا
کەمێک بەر لەئێستا، لەگوندی تەرجلی ڕۆژهەڵاتی کەرکوک، تەرمی مێرمنداڵێک لەکاتی مەلەکردندا خنکاو لەلایەن پۆلیسی لەیلانەوە تەرمەکەی دەرهێنرا.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی لەیلان بە plus4ی ڕاگەیاند: مێرمنداڵەکە لەگەڵ برایەکی تریدا چوونەتە تەرجل بۆ کۆکردنەوەی ئاسن، پاشان چوونەتە نێو گۆماوێکی گوندەکە بۆ مەلەکردن.
وتیشی: یەکێکیان تەمەنی 13 ساڵە، لەئاوەکەدا خنکاوەو دەستبەجی پۆلیسی لەیلان گەیشتووەتە شوێنەکەو تەرمەکەیان دەرهێناوە.
قوربانییەکە لەنەتەوەی عەرەبەو دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلیی شاری کەرکوکەو لەبنەڕەتدا خەڵکی قەزای خورماتوون.




