ئاسۆ مامەند
Plus4
berî 3 saet

🔻ئاسۆ مامەند: پارتی نەیدەویست پارێزگار کەرکوک بۆ یەکێتی بێت

 

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک- سەڵاحەدینی یەکێتی لەمیانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای دەکات کە پارتی لەکەرکوک پێ قبوڵ نەبوو پارێزگاری کوردو یەکێتی هەبێت و دواتریش لەگەڵ راکان جبوری لەدادگای فیدراڵی و کارگێڕی سکاڵایان تۆمارکرد.

 

دەشڵێت: ئەگەر پارتی ئەو کاتە بەهاتەیە پێشەوەو بەیەکەوە تەنها ئەندامێکی تر دەماو حکومەتمان پێکدەهێنا و کورد بەهێزتر دەبوو.

 

ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەهۆی سیاسەتی ئەوانەوە، ناچاربوین لەگەڵ عەرەب و تورکمان ئیدارە بەهاوبەشی پێکبهێنین بەو شێوەی ئێستا کە پۆستەکان دابەشبون.