Plus4
berî 2 saet
بۆ ئەو کەرکوکیانەی سبەی بەنیازی گەشت و سەیرانن
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، سبەی هەینی لەناوچە دەشتاییەکانی هەولێر، موسڵ، کەرکوک و گەرمیان ئاسمان ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت و گونجاوە بۆ گەشت سەیران.
دەشڵێت، لەبەشێکی ناوچه شاخاوییەکانی دهۆک، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە کەشێکی ناسەقامگیری لاواز ئەو ناوچانه دەگرێتەوەو ئەگەری چالاکبونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی ماوە کورت هەیە .




