کۆبونەوە
Plus4
berî 1 saet

محەمەد شیاع سودانی و ڕێبوار تەها چەند پرسێکی تایبەت بە کەرکوک تاوتوێدەکەن

 

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازیکرد لە ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک کرد و چەند پرسێکی گرنگ و هەنووکەیی پەیوەست بە کەرکوک خرانەڕوو. 

 

 سەرۆک وەزیران سوپاسی پارێزگاری کەرکوکی کرد بۆ هەوڵە دیارەکانی لە چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکووکدا.

 

لای خۆیەوە، پارێزگاری کەرکوک ئەو ئاڵنگارییانەی خستەڕوو کە لەم دواییانەدا ڕووبەڕووی پارێزگاکە بوونەتەوە، و لیستێکی لە داواکاری و پێداویستییە بەپەلەکانی پارێزگاکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی کە بەهۆی شەپۆلی باران و لافاوی ئەم دواییەوە دروست بوون، پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کرد