ئێران
Plus4
berî 1 saet

عەلی نیکزاد؛ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: گەر 10 خاڵەكەی ئێران جێبەجێنەكرێت ڕابەری باڵا ڕێگە نادات ڕێككەوتنەکە واژۆبکرێت

 

 

عەلی نیکزاد؛ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: گەر ئەو 10 مەرجەی ئێران قبوڵنەکرێت، ڕابەری باڵای ئێران ڕێگە نادات ڕێککەوتنەکە واژۆبکرێت.

 

وتیشی: ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سەبارەت بەو 10 مەرجە مۆڵەتی لەڕابەری باڵا وەرگرتووە، لەبەرامبەردا ئێران بەڵێنى دروستنەکردنی چەکی ئەتۆمی قبوڵدەکات.

 

بەپێی هەواڵێکی میدیای ئیسنای ئێران، محەمەد قالیباف؛ سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، سەرۆکایەتیی تیمی دانووستانکاری ئێران لەگەڵ ئەمریکا کە بڕیارە هەینی لەپاکستان ئەنجامبدرێت.

 

لەبەرامبەریشدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس سەرکردایەتی تیمی دانووستانکاری ئەمریکی دەکات.

 

بڵاویشیکردەوە: سێ‌ خاڵی سەرەكیی لەو 10 خاڵە، لەسەرەتای ئاگربەستەكەوە پێشێلكراون کەبریتین لە:

 

🔸 پێدانی گرەنتیی بەوەی جارێکیتر هێرش نەکرێتەوە سەر ئێران، چوونکە ئاگربەستەكە كاتییەو هیچ گرەنییەك نەدراوە گەر نەگەنە ڕێككەوتن هێرش نەكرێتەوە سەر تاران.

 

🔸 بەشێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی بەشەڕ بهێنرێت، نەک تەنها ئاگربەست بێت، ئەوەی هەیە ئاگربەستە نەك كۆتاییهاتنی یەکجاریی شەڕ، ئەگەر هەیە لەكاتی شكستی دانووستانەكان شەڕ سەرهەڵبداتەوە.

 

🔸 کۆتاییهێنان بەهێرشەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، ئەم خاڵەش ئیسرائیل پایەند نەبووە پێوەی و بەردەوامە لەهێرشەكانی.