طائرة
plus4
berî 2 saet

دوای 40 ڕۆژ لەڕاگرتنیان گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستپێدەکەنەوە

 

دوای ئەوەی ماوەی 40 ڕۆژ بد گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق ڕاگیران، ئەمڕۆ گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

بەنگین ڕێکانی؛ سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بەوەکالەت ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی نیسان

جیهاد دیوان؛ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ڕایگەیاند: دوای نزیکەی 40 ڕۆژ لەداخستنی ئاسمانی عێراق و ڕاگرتنی گەشتەکانی، ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.

لەڕۆژی 28ی شووباتەوە لەسەرەتای جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئاسمانی عێراق بەتەواوی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخراو هاووڵاتییان تەنها ڕێگەی وشکانییان بۆ هاتووچۆ بەکاردەهێنا.