plus4
berî 2 saet
لەکەرکوک و ئامرلی هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حـ.ـەشدی شەعبی
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلی گواستنەوە (الاتصالات)ی لیوای 16ی حـ.ـەشدی شەعبییان کرد لەگوندی بەشیری سەر بەناحیەی تازەی پارێزگای کەرکوک.
تائێستا سەبارەت بەزیانەکانی هێرشەکە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆش لەقەزای ئامرلی فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی بارەگای حـ.ـەشدی شەعبی کردو بەهۆی هێرشەکەوە قوربانی هەیە.
هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە، زیان بەر فەرمانگەی کشتوکاڵی ناوچەکەو ماڵەکانی دەوروبەری کەوتووە، دوو برینداری حـ.ـەشدیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
بۆ سەلامەتیی گیانی هاووڵاتیانی ناوچەکەش، قائیمقامی ئامرلی پشووی فەرمیی لەتەواوی دامودەزگا حکومییەکانی قەزاکە ڕاگەیاند.




