plus4
berî 2 saet
نوسینگەی فیزا لەکەرکوک هەڵوەشایەوە
باڵیۆزخانەی تورکیا لەعێراق بڵاویکردەوە؛ لە7ی نیسانی 2026ـــەوە پێدانی فیزا تەنها لەرێگەی کۆمپانیای VFS دەبێت.
باڵیۆزخانەکە رونیدەکاتەوە، هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن لەرێگەی نوسینگەکانی ئەو کۆمپانیایەوە لە هەولێر، بەغدا، موسڵ، بەسڕە و دهۆکەوە داوای فیزای تورکیا بکەن.
دەشڵێت: خەڵکی سلێمانی و زاخۆ دەتوانن لەرێگەی ئیدارەی گوازراوە لەنێو ژوری بازرگانی ئەو دوو شارەوە مامەڵە پێشکەش بکەن تاوەکو نوسینگەکانی کۆمپانیاکە لەو دوو شارە دەکرێنەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە؛ ئۆفیسی کەرکوک بۆ پێدانی فیزا هەڵوەشاوەتەوەو هاوڵاتیان دەتوانن بۆ وەرگرتنی فیزا سەردانی ئەو نوسینگانە بکەن لەهەولێرو بەغدا.





