کشتوکاڵ
plus4
berî 1 saet

🔻کشتوکاڵی کەرکوک لەبەرژەوەندی جوتیاران وەڵامی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا دەداتەوە

 

عەبدوڵڵا میروەیس سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی زاهیر ئەنوەر عاسی ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک کرد سەبارەتە بە نوێکردنەوە یان گرێبەست کردن لەسەر زەوی ئیتفا کە زەوی کوردو تورکمان داوای راگرتنی گرێبەستەکانی کردبوو، توانییان لوبییەك دروست بکەن و هەڵوێست وەربگرن.

دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ وەڵامی نوسراوەکەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی دایەوەو دوپاتیکردەوەتەوە ، کەنوێنەکردنەوەی گرێبەستی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کوردو تورکمان لە ناوچە جێناکۆکەکان بەردەوامی دەبێت ناتوانرێت رابگیردرێت و ئەوان تەنها لایەنی جێبەجێکار.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، خودی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك بەردەوام لەسەر هێڵبووە تا ڕێگری لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە لەبەرژەوەندی جوتیارانی کەرکوکدا نەبێت یان پێشێلی یاسا بێت.