Kirkuk
Plus4
berî 2 saet

دوو گەنجی کورد دەکەونە بۆسەی چەکدارانی د١١عشەوە

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو گەنجی کورد دانیشتووی گوندی کەڵوڕ لەسنوری گوندی نەبیاوە لەبەرزاییەکانی کانی دۆمەڵانی سەر بە پارێزگای کەرکوک کەوتونەتە بۆسەی ژمارەیەک چەکدارەوە .

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4 ئەو دوو گەنجە لەناوچەکە بەدوای دۆمەڵان گەڕاون و لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە گومان دەکرێت دا١عــ..ــش بن تەقەیان لێکراوە و توانیویانە خۆیان رزگاربکەن.

 

دواتر سوپای عێراق بەمەبەستی کێوماڵکردن چوەتە ناوچەکەو ئۆتۆمبێل و مۆبایلی بۆ ئەو دوو گەنجەیان گێڕاوەتەوە.

 

🔻بەهۆی لەکارکەوتنی تیلیگرام.. لەمەودوا فۆڵۆی چەناڵی PLUS4 بکەن لەواتساپ تاوەکو ئاگاداری سات بە ساتی هەواڵەکانی کەرکوک بن👇

https://whatsapp.com/channel/0029VakGfoHCnA81XLioUN3y