دۆزینەوەی منداڵێک
Plus4
berî 1 saet

کەرکوک.. منداڵێک دوای یەک کاتژمێر لە لەدایکبوونی لەنزیک حاویەیەکی زبڵ و خاشاک فڕێدرا

 

منداڵێکی کۆرپە، لەنزیک حاویەیەکی زبڵ و خاشاک لەکەرکوک دۆزرایەوە، پاش دۆزینەوەیشی پۆلیس ڕەوانەی نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوکی کردو لەئێستا منداڵەکە تەندروستیی باشە.

 

منداڵەکە کچەو کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەنزیک حاویەیەکی خۆڵ و خاشاک لەتەنیشت مزگەوتێکی گەڕەکی عەسکەیی شاری کەرکوک فڕێدراوە.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت: سەرەتا منداڵەکە ڕەوشی تەندروستیی باش نەبوو، چوونکە تەنها یەک کاتژمێر دوای لەدایکبوونی فڕێدراوەو تەنانەت ناوکیشی نەبڕاوە، بەڵام گەیاندنی بەنەخۆشخانەو ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی بۆی، لەئێستادا ڕەوشی تەندروستیی باشە.