Plus4
berî 5 saet
کەرکوک.. دوو کەس بەهەڵە کەسێکی تر دەکوژن و پۆلیس دەستگیریان دەکات
بەهۆی بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، دوو کەس لەکەرکوک بەهەڵە کەسێکی تر دەکوژن.
دوای ئەوەی لەڕێگەی پشتێنەیی کەرکوک، دوو کەس بۆسە بۆ کەسێک دادەنێن بەئامانجی کوشتی، دواجار ئۆتۆمبێلێکی هاوشێوە دەگاتە شوێنی مەبەست و یەکێک لەو دوو کەسە تەقەی لێدەکات.
دوای ئەوەی کارەکەیان ئەنجامدەدەن، بۆیان دەردەکەوێت هەمان ئەو کەسە نییە کە دووژمنیانەو مەبەستیان کوشتنی بووە، بەڵکو تەنها ئۆتۆمبێلەکەی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی ئەو کەسە بووە.
دواتر بکوژەکان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی کەرکوکەوە دەستگیردەکرێن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی کارەکەیان ئەنجامداوە، خاڵ و خوشکەزای یەکترن.
🔸 ڤیدیۆی کوشتن و دانپێدانانەکە لێرەوە ببینن 👇
https://t.me/plus4news/37614




