دابەشدەکرنی نەوت
Plus4
berî 2 saet

بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک: دابەشکردنی بەشی سێیەمی نەوتی سپی بەسەر خێزانەکاندا بەردەوامە

 

لقی کەرکوکی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، هاووڵاتیانی کەرکوک ئاگاداردەكاتەوە کە دابەشکردنی بەشی سێیەمی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان بەردەوامە.

 

دەشڵێت: هەر خێزانێک دەتوانێت لەبەشی سێیەمدا بڕی (50) لیتر لەوێستگەو حکومی و ئەهلی و گۆڕەپانە تەرخانکراوەکان وەربگرێت.

 

داواشی لەهاووڵاتیان کرد بڕوا بەو پڕوپاگەندانە نەکەن کە باس لەڕاگرتنی بەشە نەوتی ئەمجارە دەکەن، دڵنیاییدا کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی، بەشێوەیەکی ئاسایی و بەپێی پلانی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک بەردەوامە.