plus4
berî 2 saet
گەنجە کوردەکە گیانی لەدەستدا
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەنەخۆشخانە، ئەو گەنجە کوردەی لەلایەن ئەفسەرێکی سوپای عێراقەوە لەکەرکوک تەقەی لێکرابوو، گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە ناوی ( ڕۆژ شێروان )ـــەو کارمەندی تەندروستیی کەرکوک بوو؛ خەڵکی گەڕەکی ئازادییە.
لەکۆتا ڕۆژی جەژن لەگەڵ کەسێک کە ئەفسەری فیرقەی 15 ی سوپای عێراقە، لەگەڕەکی ڕێگەی بەغدا دەبێت بەدەمەقاڵێیان و تەقە لەیەکتر دەکەن.
ئەفسەرەکە فیشەکێکی بەردەکەوێت، بەڵام چوار فیشەک دەنێتە گەنجە کوردەکەوەو سەرەنجام ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.




