السفارة
Plus4
berî 1 saet

قۆتابخانەیەك لەكەركوك بوەتە باڵیۆزخانەی ئێران

 

لەگەڕەكی شۆراوی شاری كەركوك، ناوی قوتابخانەی ( عوسمان فەرەج ) لەسەر "نەخشەی گۆگڵ ماپ" بۆ باڵیۆزخانەی ئێران گۆڕادراوەو گومان دەكرێت دەستی قوتابییەكانی لەپشتەوە بێت.

 

بەهۆی ئەو كارەوە ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو مامۆستا و قوتابییەكاندا دروست بوە، و دەڵێن: دەترسین لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە بۆردومان بكرێین.

 

بەپێی بەدواداچونێكی plus4 لەنزیك بینای قوتابخانەكە لەگەڕەكی شۆراو، نوسراوە " ئێرە باڵیۆزخانەی ئێرانە ".

 

مامۆستا رەئوف محێدین لێپرسراوی یەكەی سەرپەرشتیاریی بنەڕەتیی رایگەیاندووە، پۆلیس و ئەمنی نیشتیمانی عێراقیان لەو بابەتە ئاگاداركردوەتەوەو رێوشوێنی توند دژی ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە لەپشت دروستبونی ئەو مەترسیانەن لەسەر ژیانی قوتابیان.

 

داواشیكردووە، هەرچی بەڕێوەبەری قوتابخانە هەیە لەكەركوك لەسەر گۆگڵ ماپ ئاگاداری گۆڕانكاری بێت لەناوی قوتابخانەكانیان.