پارێزگاری کەرکوک
Plus4
berî 2 saet

کەرکوک.. پارێزگاری کەرکوک دوو ڕۆژی کرد بەپشووی فەرمی

 

ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، بڕیاریدا سبەی چوارشەممە بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری (ئەکیتۆ)، بکرێت بەپشووی فەرمی تەنها بۆ پێکهاتەی مەسیحی (کلدان، ئاشووری، سریانی).

 

بەڵام وەک هاوسۆزیی ئیدارەی کەرکوک و دانیشتووانەکەی لەگەڵ پێکهاتەی مەسیحی، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممەش، لەسەرجەم فەرمانگەو قوتابخانەو زانکۆکانی پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی.

 

واتا ڕۆژی چوارشەممە تەنها بۆ پێکهاتەی مەسیحی پشووی فەرمییەو ڕۆژی پێنجشەممەش پشووی گشتییە.