Plus4
berî 2 saet
شمەری بۆ ڕێبوار تەها: هەموو پێداویستییە تەکنیکی و لۆجیستییەکان بۆ پۆلیسی کەرکوک دابین دەکەین
ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری لەبەغدا لەگەڵ عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە.
هەردوولا جەختیان لەگرنگیی هەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ئیدارەی پارێزگای کەرکوک کردەوە، بەئامانجی چەسپاندنی سەقامگیری لەپارێزگاکە.
وەزیری ناوخۆی عێراق بەپارێزگاری کەرکوکی ڕاگەیاند: پشتیوانیی تەواوی وەزارەت بۆ فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دووپاتدەکەینەوە.
وەزیری ناوخۆ وتی: هەموو پێداویستییە تەکنیکی و لۆجیستییەکان بۆ پۆلیسی کەرکوک دابیندەکەین بۆ بەرزکردنەوەی توانای هێزە ئەمنییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
عەبولئەمیر شمەری؛ ڕاشیگەیاند: کەرکوک نموونەیەکی درەوشاوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانە.




