Plus4
berî 2 saet
ئاماری وردی قوربانییەکانی هیرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکوک
بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی سەر بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە؛ سێ کەس گیانیان لەدەستداوەو 11ی دیکەش برینداربوون.
دەستەی حەشدی شەعبی عێراق دەڵێت: لەهێرشەکەدا سێ چەکدارمان گیانیان لەدەستداوەو پێنجی دیکەش برینداربونە.
بەپێی ئامارێکی دزەپێکراوی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکیش؛ هەر لەو هێرشەدا حەوت سەربازی لیوای 63ی هێزی تایبەی (قوات خاصە)ی سوپای عێراق برینداربونە.
پلەس فۆڕ وەک یەکەم دەزگای میدیایی ئاشکرایکرد؛ هێرشەکە بە سێ موشەک ئەنجامدراوە، وێستگەی راداری بەرگری ئاسمانی، بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی باکورو رۆژهەلاتی دیجلەی حەشدو هێزی تایبەتی لەنێو فڕۆکەخانەی کەرکوک کردوەتە ئامانج.




