پەروین
Plus4
berî 2 saet

پەروین فاتیح دوو كێشەی گەورە لە ریعایەی كەركوك ئاشكرا دەکات

پەروین فاتیح سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە پڵەس فۆڕی راگەیاند؛ لەهەردوو بەشی پیاوان و ژنانی چاودێڕی كۆمەڵایتی 13 ملیار و 500 ملیۆن دینار دێتە كەركوك و بەسەر كەسانی كەمدەرامەت و بێ كار دابەش دەكرێت.

 

وتیشی، دوای بەدواداچون دەركەوت خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لەكەركوك موچەی چاودێڕی كۆمەڵایەتی بۆ كراوە و تەنها پشت بە پشتگیری موختار بەستراوە.

 

سەرۆكی لیژنەكە باسی خاڵێكی دیكەشی كرد كە تەندروستی كەركوك لەبارەی ئامارو ناوی مردووەكان وەڵامی ریعایە ناداتەوە، پەروەردەی كەركوكیش ئامادەنییە داتای فەرمانبەرو مامۆستاكانی رەوانە بكات تاوەكو ئەوانەی دامەزراون یا مردوون، موچەكانیان ببڕدرێت.

 

پەروین فاتیح راشیگەیاند كە سەردانی ئەو لایەنانە دەكات و هێشتا نازانرێت ژمارەی ئەو خێزانانە چەندە كە خەڵكی شارەكانی ترن و لەكەركوك موچە وەردەگرن.