plus4
پێش ٢ ساڵ
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ سێ شەممە 9ی ئابی 2022 لە تویتەر رایگەیاند، "سوێند بە خوێنی تۆ ئەی حەیدەر (پێشەوا عەلی کوڕی ئەبی تالیب) و بە کوڕە سەربڕاوەکەت، سوێند بە خودا گەندەڵ لەنێو ئێمەدا حکومڕانی ناکات، منیش پشتیوانیی گەندەڵی ناکەم .
دوای پێداگریی نووری مالیکی لەسەر دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان پێش یەکلاییکردنەوەی بابەتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دیکەی پێشوەخت؛ رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین هەڵوێستیدا رایگەیاند، "سوێند بە خودا گەندەڵ لە نێو ئێمەدا حکومڕانی ناکات و منیش پشتیوانی گەندەڵی ناکەم .