رفاندنی منال
Plus4
berî 1 saet

ویستیان منداڵێک بە 15 ملیۆن دینار بفرۆشن بەڵام دەستگیرکران

 

مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، فرۆشتنی منداڵێکیان لەشاری بەغدا بەبڕی 15 ملیۆن دیناری عێراقی پووچەڵکردەوە.

 

ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە هەوڵەکانی خزمەتگوزارییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، بەتایبەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

 

ئۆپەراسیۆنەکە دوای گەیشتنی زانیاری سەبارەت بە ژنێک هات کە دەستی لەبازرگانیکردن بەمرۆڤەوە هەبووەو هەوڵی فرۆشتنی منداڵێکی ڕفێندراوی داوە.

 

تیمێکی هاوبەش لەدەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بەمرۆڤ لەوەزارەتی ناوخۆ، توانییان دوو تۆمەتبار (ژن و پیاوێک) لەکاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵەکە دوای ڕفاندنی لەناوچەی مەدائین دەستگیربکەن.

 

ئەو ژن و پیاوە دوای ڕفاندنی منداڵەکە، بەنیازبوونە بەبڕی 15 ملیۆن دینار بیفرۆشن.