Plus4
berî 1 saet
كاتژمێرەكانی داهاتوو شەپۆلەكە چڕتر دەبێتەوەو لەكەركوكیش هۆشداری بەشۆفێران دەدرێت
دەستەی كەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: لەكاتژمێرەكانی داهاتوودا شەپۆلی باران بارینەكە چڕتر دەبێتەوەو هۆشداریش بەهاووڵاتیان و شۆفێران دەدات تا ئاگاداربن.
هاوكات لیژنەی قەیران و كارەساتەكانی كەركوك داوا لەشۆفێرو گەشتیاران دەكات، خۆیان لەگەشت و هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان بەدوور بگرن، چوونكە بەهۆی خراپیی ڕەوشی كەشوهەواوە، ڕێگەكانی هاتن و دەرچوون بۆ پارێزگای كەركوك سەلامەت نین.




