بارانبارین
Plus4
berî 1 saet

ئاگادارییەکی گرنگ و بەپەلە لە لیژنەی قەیران و کارەساتەکانی کەرکوکەوە بۆ شۆفێران

 

 

 

لیژنەی قەیران و کارەسات لەپارێزگای کەرکوک ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە، لەکاتی گەشتکردن بەسەر ڕێگەوبانەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن.

 

ئەوەش بەمەبەستی دڵنیابوون لەسەلامەتی گیانی خۆیان و سەرنشینان.

 

داواشیان لێدەکات، هاوکاری مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ بن لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا، بەتایبەت لەڕێگەوبانەکانی دەرەوە.