Plus4
berî 1 saet
پۆلیسێکی کوردی کاکەیی لەکاتی پوچەڵکردنەوەی میندا گیانی لە دەستدا
بەیانیی ئەمڕۆ، لەقەزای داقووقی سەر بەکەرکوک، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە پۆلیسێکی کورد گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لەداقووق ڕایگەیاند: بۆمبەکە لەنێو حاویەی خۆڵ و خاشاکی بەردەم ماڵێک لەگەڕەکی زەهرای قەزاکە دانراوە.
دوای ئەوەی کارمەندانی شارەوانی بۆمبەکە دەبینن و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی لێ ئاگاداردەکەنەوە، کارمەندانی پۆلیسی فریاکەوتن هاتوون بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر بۆمبەکەو هەڵگرتنەوەی، بەڵام بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە پۆلیسێکی کورد گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسەکە ناوی (مەهدی سەباح)ەو پۆلیسی گرێبەستە لەقەزای داقووق.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەسی تر برینداربوون کە یەکێکیان پۆلیسەو ئەوەی دووەمیان کارمەندی شارەوانییە، ئەوەی سێیەمیشیان برای بەرپرسی یەکێک لەگرووپە چەکدارەکانە لەناوچەکە.
پاش ڕووداوەکەش، تەرمی پۆلیسە کوردەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کەرکوک کراو بریندارەکانیش لەژێر چاودێری پزیشکیدان لەنەخۆشخانەی داقووق.
لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەچۆنیەتیی داناننی بۆمبەکەو ناسنامەی ئەنجامدەرانی دەستپێکردووە.





