plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە ساڵڕۆژی کوژرانی ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تالیب لە گوتارێکی ڤیدیۆیی چەند خولەکی، سەرجەم داواکارییەکانی موقتەدا سەدری نەیارە سەرسەختەکەی رەتکردەوە کە پێش پێنج رۆژ لەمەوبەر داوایکردبوون.
مالیکی لایەنگرانی سەدری بە پشێوینانەوە و "زێدەڕۆکاران" ناوهێنا و گوتی، "نە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و نە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت تاوەکو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی نەکات."