Plus4
berî 1 saet
🔻بەپەلە
پارێزگاری کەرکوک، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەی چوارشەممە و ڕۆژی پێنجشەممە لە تەواوی قوتابخانەکانی کەرکوک، کە (باخچەی ساوایان، سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی) دەگرێتەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی کەرکوک.
هەروەها بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک، زانکۆی پۆلیتەکنیک و کۆلێژە ئەهلییەکانی (کیتاب، قەڵەم، باباگوڕگوڕ، جەعفەری سادق، و ئیمام ئەعزەم) تەنها بۆ ڕۆژی پێنجشەممە.
هاوکات ئیدارەی ئەو زانکۆ و کۆلێژانە سەرپشک کران لە پشوو ڕاگەیاندن بۆ سبەی و ڕۆژانی دواتر، بەو مەرجەی کار نەکاتە سەر خشتەی تاقیکردنەوەکانیان.
بەڕێز پارێزگار جەختی کردەوە کە بڕیاری پشوو پاڵپشت بەو ڕاپۆرتانە دراوە کە لە سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان و کەشناسی دەرچوون.



