Plus4
berî 1 saet
دەست بەڕێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان کرا
وەزارەتی دارایی عێراق؛ ڕێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی حکومەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەستیپێكرد.
وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند: بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە دەستیکردووە بەڕێكارەكانی پارەداركردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی حکومەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی عێراق، لەڕاگەیاندراوێکدا داوای لەسەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لەوەزارەت و پارێزگاكان و لایەنەکانی ناپەیوەست بەوەزارەتەكان کرد، سەردانی بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەپێداویستییە داراییە پێویستەکان بۆ مووچەی فەرمانبەران و کارمەندەکانیان.
ڕوونیشیکردەوە یەکەکانی خەرجکردن دەبێت پابەندبن بەخشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراویان و تەواوی پابەندییەکانی بوودجەی پێویست جێبەجێبکەن.




