Cnn
Plus4
berî 47 deqîqe

سی ئێن ئێن و بەبێ زیانی سەربازگەکان، ئەمریکا٤٥ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوە و   ٨١فڕۆکە و هێلیکۆپتەر و درۆنی لە دەستداوە.

سی ئێن ئێن،بە پشتبەستن  بە راپۆرتێکی نوێی دەستەی توێژینەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا نوێترین زیانەکانی ئەمریکا لە جەنگی ئێران بڵاوکردەوەو رایگەیاند لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران ، ٨١  فڕۆکەی جەنگی، هێلیکۆپتەر و درۆنی سوپای ئەمریکا تێکشکاون یان زیانیان پێگەیشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارەیە  ٤٥ یان درۆنی جۆری (MQ-9 Reaper)ن کە زیاتر لە نیوەی تەواوی زیانەکان پێکدەهێنێت، جگە لەوەش، فڕۆکەی پێشکەوتوی وەک (F-35A) و فڕۆکەی راداری گەورەی (E-3 Sentry) لە لیستەکەدان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، تێچوی کۆی گشتیی ئەو فڕۆکانەی تێکشکاون لە نێوان 1.9 بۆ 3.3 ملیار دۆلاردایە. ئەمە لەکاتێکدایە، کە تێچوی تەواوی جەنگەکە تا ئێستا 45 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، بەبێ هەژمارکردنی زیانی بنکە سەربازییەکان