Plus4
berî 38 deqîqe
موختارە دورخراوەکان دەگەڕێتەوە سەر کارەکانیان
بەشی کاروباری هاوڵاتیان لە دیوانی پارێزگای کەرکوک ، ئاگاداری سەرجەم موختارەکان دەکاتەوە ئەوانەی بڕیاری کۆتایی دوورخستنەوەیان دەرچووە ، ئەم بڕیارەی دەرکراوە ڕێکارێکی کارگێڕی و یاساییەو بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی چوار ساڵەیانە بەپێی مادەی (7) لە یاسای موختارەکان ژمارە (13)ی ساڵی 2011 دراوە.
دەشڵێت، ئەم ڕێکارە دەرکردنی کۆتایی موختارەکان ناگەیەنێت و دوتوانن دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و دەنگی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک و بەگوێرەی ڕێسا و ڕێنماییە یاساییە کارپێکراوەکان، دووبارە دابمەزرێنرێنەوە و دەست بە ئەرکەکانیان بکەنەوە.




