Plus4
berî 2 saet
ئاگادارییەکی بەپەلەو گرنگ لەپەروەردەی کەرکوکەوە
بەهۆی شەپۆلەکانی بارانبارین مەترسییەکانیان لەسەر گیانی خوێندکارو قوتابیان و لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک، چەند داواکارییەکی گرنگ و بەپەلە ئاراستەی بەڕێوەباری سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەکان کرا، تا بۆ ئەو مەبەستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرنەبەر:
🔸 خاوێنکردنەوەی سەرجەم ئاوەڕۆکان بۆ دڵنیابوونەوە لەکرانەوەی تەواوی مەنهۆڵ و ڕێڕەوەکانی ئاو لەنێو قوتابخانەو خوێندنگەکان.
🔸 سەرجەم کارمەندو کادیرانی قوتابخانەو خوێندنگەکان لەئامادەباشیی تەواودابن بەتایبەت ئامادەکردن و تەرخانکردنی کارمەندانی خزمەتگوزاری و پیشەیی بۆ چارەسەری هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
🔸 گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست تا پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی سەلامەتی بەردەوامبێت و گیانی قوتابی و خوێندکاران پارێزراو بێت.




