پارێزگای کەرکوک
Plus4
berî 1 saet

🔻شەڕ لەنێوان ئەفسەرێک و گەنجێکی کورد رویداوەو هەردوکیان بریندارن

 

شەوی رابردوو لەنزیک مزگەوتی (نور کەبیر) لەگەڕەکی رێگەی بەغدا لە شاری کەرکوک؛ دەمەقاڵە رویداوە لەنێوان دوو کەس رویداوە و هەردوکیان بریندارن.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4؛ لایەنێکی شەڕەکە کە ئەفسەرێکی سوپای عێراقە بە پلەی رائید؛ دەمانچەی دەرهێناوەو چوار فیشەکی ناوەتە لایەنەکەی ترەوە کە گەنجێکی کوردە.

 

گەنجەکەش کە کارمەندی تەندروستییە؛ تەقەی لەئەفسەرەکە کردووەو بریندار بوە.

 

هەردولای شەڕەکە بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام یەکێک لەلایەنەکان لەکاتی گواستنەوەیدا؛ ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە.

 

گەنجە کوردەکە خەڵکی گەڕەکی ئازادییەو دۆخی تەندروستی ناجێگیرەو لەژێر چاودێری چڕدایە.

 

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە؛ هەردوو لایەنی شەڕەکە بە برینداری و لەنێو نەخۆشخانە بەماددەی 405 دەستبەسەرن.