plus4
پێش ٢ ساڵ
ەمڕۆ دووشەممە 8ی ئاب، رائید سامان رەمەزان بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لەلایەن دادگاوە بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا، لەخزمەتیش دوورخرایەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت هۆکارەکەی بۆ plus4 ئاشکراکرد، وتی " ئەو دۆسێیەی ئەمڕۆ رائید سامان و ئەفسەرێکی دیکەی بنکەکەی لەسەری سزادراون بۆ ساڵێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە."
رونشیکردەوە، ئەفسەرێکی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی بەناوی ( ب ) بڕێک پارەی بەرانبەر داخستنی دۆسێیەک وەرگرتووەو دواتر سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێنراوە. "
وتیشی، هەر لەسەر ئەو دۆسێیە، رائید سامان رەمەزان دادگاییکراوەو بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزا دراوە، ئەفسەرەکەی دیکەش کە پلەی مولازمی یەکەمە سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە .