كركوك
berî 2 saet

دەنگێک لەنێو فڕۆکەخانەی کەرکوک بیسترا

 

خەڵکی گەڕەکەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی کەرکوک گوێبیستی دەنگێکی تەقینەوە بونە.

سەرچاوەیەک بە plus4ی وت: تەنێک کەوتوەتە سەر هۆڵی ئۆپراسیۆنەکانی بەرگری ئاسمانی لەبەشی سەربازی فڕۆکەخانەکەو زیانی ماددی زۆری هەبوە.

وتیشی؛ لەئێستادا لێکۆڵینەوە دەکرێت تاوەکو وردەکارییەکەی بزانرێت.

بەڵام بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک رەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێک لەفڕۆکەخانە ئەنجام درابێت و دەڵێت: ئەوەی رویداوە شۆرتی کارەبا بوە.